سایتی هەواڵ
سایتی هەواڵ
تایبەت بە سایتی هەواڵ


<%Category%>

<%EntryCommentCount%>

 كورته‌ىسه‌د خاڵ كه‌ پێغه‌مبه‌رى خواى پىَ تایبه‌ت كراوه‌ به‌سه‌ر سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌رانى تردا سه‌لامی خوایان له‌سه‌ر بێت

دكتۆر/خلیل إبراهیم ملا خاطر
مامۆستاى به‌شدار له‌ په‌یمانگاى بالاَ بۆ بانگه‌وازى ئیسلامى له‌ مه‌دینه‌ى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم
إبراهیم الحدادی كورتى كردۆته‌وه‌
وه‌رگێرِانى/ حه‌مزه‌ به‌رزنجى
له‌ورێزانه‌ى خواى گه‌وره‌ لێى ناوه‌ له‌ دنیادا



1. خواى گه‌وره‌ په‌یمانى له‌ هه‌موو پێغه‌مبه‌ران وه‌رگرتووه‌ بۆ شوێن كه‌وتنى صلى الله عليه وسلم .
2. ئه‌هلى كیتاب زانستێكى ته‌واویان هه‌بووه‌ پىَى صلى الله عليه وسلم .
3. كاتێك پێغه‌مبه‌ر بووه‌ ێلى الله علیه وسلم كه‌ ئاده‌م هێشتا قورِ بووه‌و دروست نه‌كراوه‌ .
4. یه‌كه‌م كه‌سه‌ له‌ موسڵمانان صلى الله عليه وسلم .
5. كۆتاى پێغه‌مبه‌رانه‌ صلى الله عليه وسلم .
6. پێغه‌مبه‌رى ئیسلامه‌ صلى الله عليه وسلم .
7. له‌ پێشتره‌ بۆ پێغه‌مبه‌ران له‌ ئوممه‌ته‌كانیان .
8. له‌ پێشتره‌ بۆ ئیمانداران له‌ خۆیان وه‌ خێزانه‌كانى دایكى ئیماندارانن .
9. منه‌تێكه‌و خواى گه‌وره‌ ناوىیه‌تى له‌ به‌نده‌كانى .
10. هه‌ڵبژارده‌ى ناو دروستكراوانه‌و سه‌ردارى نه‌وه‌كانى ئاده‌مه‌ صلى الله عليه وسلم .
11. گوێرِایه‌ڵى كردن و به‌یعه‌تدان پىَى گوێرِایه‌ڵكردن و به‌یعه‌ت دانه‌ به‌ خواى گه‌وره‌ .
12. باوه‌ر بوون پىَى دواى باوه‌ر بوونه‌ به‌ خواى گه‌وره‌.
13. ره‌حمه‌ته‌ بۆ جیهانیان صلى الله عليه وسلم .
14. پارێزه‌ره‌ بۆ هه‌موو ئوممه‌تى ئیسلام صلى الله عليه وسلم .
15. په‌یامه‌كه‌ى بۆ گشت جیهانه‌ صلى الله عليه وسلم .
16. خواى گه‌وره‌ خۆى پاراستویه‌تى صلى الله عليه وسلم .
17. خواى گه‌وره‌ پارێزه‌ى دینه‌كه‌یه‌تى صلى الله عليه وسلم .
18. خواى گه‌وره‌ سوێندى به‌ ژیانى خواردووه‌ صلى الله عليه وسلم .
19. خواى گه‌وره‌ سوێندى خواردووه‌ به‌ شاره‌كه‌ى صلى الله عليه وسلم .
20. خواى گه‌وره‌ سوێندى بۆ خواردووه‌ صلى الله عليه وسلم .
21. به‌ ناوى خۆى بانگى نه‌كردووه‌.
22. له‌ پێش پێغه‌مبه‌رانه‌وه‌ باسى كردووه‌.
23. نه‌هى كراوه‌ له‌ بانگ كردنى به‌ ناوى خۆى.
24. نابێت ده‌نگ به‌رز بكرێته‌وه‌ به‌سه‌ر ده‌نگىدا.
25. له‌ كاتى چپه‌ كردندا له‌ لاى ده‌بوایه‌ خێرێك بكرایه‌(كه‌ ئه‌مه‌ش نه‌سخ بوویه‌وه‌)
26. خواى گه‌وره‌ گێرِاوىیه‌تى به‌ نوور.
27. هه‌ندێك له‌ شه‌ریعه‌ته‌كه‌ى له‌ ئاسماندا له‌سه‌ر واجب كراوه‌.
8. خواى گه‌وره‌ وه‌لاَمى دوعاكانى داوه‌ته‌وه‌.
29. به‌رده‌وامى ێه‌لاوات دان له‌سه‌رى.
30. بڵندبوونه‌وه‌و شه‌ورِه‌وى پىَ كراوه‌ .
31. موعجیزه‌كانى صلى الله عليه وسلم .
32. خواى گه‌وره‌ له‌ گوناهى پێش و پاشى خۆش بووه‌ صلى الله عليه وسلم .
33. دوعا گیرا بووه‌كه‌ى دواخراوه‌ بۆ رۆژى دوایى صلى الله عليه وسلم .
34. جوامع الكلم ى پىَ به‌خشراوه‌ كه‌ بریتىیه‌ له‌ ووته‌ى كورتى پرِ مانا.
35. كلیلى خه‌زێنه‌كاى سه‌ر زه‌وى پىَ به‌خشرا صلى الله عليه وسلم .
36. قه‌رینه‌ جنه‌كه‌ى موسڵمان بووه‌ صلى الله عليه وسلم .
37. سه‌رخراوه‌ به‌ ترس له‌ دوورى یه‌ك مانگه‌ رىَوه‌ صلى الله عليه وسلم .
38. خواى گه‌وره‌و مه‌لائیكه‌ته‌كانى شایه‌تیان بۆ داوه‌ صلى الله عليه وسلم .
39. پێش نوێژى بۆ پێغه‌مبه‌ران كردووه‌ له‌ بیت المقدس صلى الله عليه وسلم .
40. چاخه‌كه‌ى چاكترین چاخى نه‌وه‌كانى ئاده‌مه‌ صلى الله عليه وسلم .
41. نێوان ماڵه‌كه‌ى و مینبه‌ره‌كه‌ى باخێكه‌ له‌ باخه‌كانى به‌هه‌شت صلى الله عليه وسلم .
42. له‌ت كردنى مانگى پىَ به‌خشراوه‌ صلى الله عليه وسلم .
43. له‌ پشتىیه‌وه‌ خه‌ڵكى بینیوه‌ صلى الله عليه وسلم .
44. خه‌ون بینین پێوه‌ى هه‌ق و راسته‌ صلى الله عليه وسلم .
45. پێغه‌مبه‌ران و ئوممه‌ته‌كانیانى نیشان دراوه‌ صلى الله عليه وسلم .
46. مۆرى پێغه‌مبه‌رایه‌تى به‌ نێوان هه‌ردوو شانىیه‌وه‌ بووه‌ صلى الله عليه وسلم .
47. ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌ندىَ شتى غه‌یبیات صلى الله عليه وسلم .



 

له‌و رێزانه‌ى خواى گه‌وره‌ لێى ناوه‌ له‌ قیامه‌تدا



48- وه‌سفى كردووه‌ به‌ شایه‌تى ده‌ر صلى الله عليه وسلم .
49- شه‌فاعه‌ته‌كانى پىَ به‌خشراوه‌ صلى الله عليه وسلم .
50- یه‌كه‌م كه‌سه‌ زیندوو ده‌كرێته‌وه‌ صلى الله عليه وسلم .
51-پێشه‌واو ووتاربێژى پێغه‌مبه‌رانه‌ صلى الله عليه وسلم .
52- هه‌موو پێغه‌مبه‌ران له‌ ژێر ئالاَى ئه‌ودان صلى الله عليه وسلم .
53- یه‌كه‌ىم كه‌سه‌ به‌سه‌ر پردى سیراتدا ده‌په‌رِێته‌وه‌ صلى الله عليه وسلم .
54- یه‌كه‌م كه‌سه‌ له‌ ده‌رگاى به‌هه‌شت ده‌دات صلى الله عليه وسلم .
55- یه‌كه‌م كه‌سه‌ ده‌چێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ صلى الله عليه وسلم .
56-(الوسیله‌)و (الفضيلة) ى پىَ به‌خشراوه‌ صلى الله عليه وسلم .( الوسیله‌ : به‌رزترین شوێنه‌ى له‌ به‌هه‌شتدا ).
57- المقام المحمودى پىَ به‌خشراوه‌ صلى الله علیه وسلم .( كه‌ بریتىیه‌ له‌ شه‌فاعه‌تى گه‌وره‌).
58- الكوپرى پىَ به‌خشراوه‌ صلى الله علیه وسلم .( كه‌ رووبارێكه‌ له‌ به‌هه‌شتدا).
59- ئالاَى سوپاسى پىَ به‌خشراوه‌ صلى الله علیه وسلم .
60-كورسىیه‌كى بۆ داده‌نرێت له‌ لاى راستى عه‌رشدا صلى الله علیه وسلم .
61- له‌ هه‌موو پێغه‌مبه‌ران شوێنكه‌وتووى زیاتره‌ صلى الله علیه وسلم .
62- سه‌ردارى یه‌كه‌مین و كۆتایىیه‌كانه‌ له‌ رۆژى دوایىدا صلى الله علیه وسلم .
63- یه‌كه‌م شه‌فاعه‌تكارو شه‌فاعه‌ت وه‌رگیراوه‌ صلى الله علیه وسلم .
64- مژده‌ ده‌رى خه‌ڵكىیه‌ له‌و رۆژه‌دا كه‌ پێغه‌مبه‌ران ده‌ترسن صلى الله علیه وسلم .
65- له‌و سوجده‌یه‌دا كه‌ له‌ ژێر عه‌رشدا ده‌یبات وه‌حىیه‌كى بۆ ده‌كرێت كه‌ له‌ پێش ئه‌وو له‌ دواى ئه‌و بۆ كه‌سى تر نه‌كراوه‌ صلى الله علیه وسلم .
66- مینبه‌ره‌كه‌ى له‌سه‌ر حه‌وزه‌كه‌یه‌تى ێلى الله علیه وسلم .



 

له‌و رێزانه‌ى خواى گه‌وره‌ ناویه‌تى لىَى له‌ ئوممه‌ته‌كه‌یدا له‌ دونیادا



67- گێرِدراون به‌ چاكترینى ئوممه‌تان .
68- خواى گه‌وره‌ ناوه‌ ناون موسڵمانان، وه‌ تایبه‌تى كردوون به‌ ئیسلام .
69- خواى گه‌وره‌ دینه‌كه‌ى بۆ ته‌واو كردوون و نیعمه‌تى خۆى له‌سه‌ر ته‌واو كردوون.
70- خواى گه‌وره‌ قورسىو كۆتى له‌سه‌ر هه‌ڵگرتوون.
71- عیسى علیه السلام له‌ دواى ئیمامى موسڵمانانه‌وه‌ نوێژ ده‌كات.
72- غه‌نیمه‌تیان بۆ جه‌لاَڵ كراوه‌.
73- ریزى نوێژه‌كه‌یانى وه‌ك ریزى مه‌لائیكه‌ته‌كان گێرِاوه‌.
74- ته‌یه‌مموم و نوێژكردن له‌سه‌ر زه‌وى.
75- تایبه‌تى كردوون به‌ رۆژى جومعه‌وه‌.
76- تایبه‌تى كردوون به‌ كاتێكى دوعا گیرابوون كه‌ له‌ رۆژى جومعه‌دایه‌.
77- تایبه‌تى كردوون به‌ شه‌وى قه‌دره‌وه‌.
78- ئه‌م ئوممه‌ته‌ شایه‌تانى خواى گه‌وره‌ن له‌سه‌ر زه‌وى.
79- نموونه‌یان له‌ كتێبه‌ پێشووه‌كاندا هاتووه‌( ذلك مثلهم في التوراة ومثلهم في الإنجيل ).
80- به‌ برسێتى نامرن, وه‌ دوژمنێك له‌ غه‌یرى خۆیان موسه‌لله‌ت نابێت به‌سه‌ریانداو له‌ ره‌گ هه‌ڵیان كێشێت.
81- تایبه‌ت كراون به‌ نوێژى عیشا.
82- برِوایان به‌ سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌ران هه‌یه‌.
83- خواى گه‌وله‌ره‌ پاراستوونى له‌ كه‌م كردنه‌وه‌ له‌ هه‌قى خواى گه‌وره‌یاندا.
84- به‌ به‌رده‌وامى كۆمه‌ڵێكیان له‌سه‌ر هه‌ق ده‌مێننه‌وه‌ كه‌ سه‌رخراون.



 

له‌و رێزانه‌ى خواى گه‌وره‌ ناویه‌تى لێى له‌ ئوممه‌ته‌كه‌ىدا له‌ قیامه‌تدا



85- شایه‌تى ده‌ده‌ن بۆ پێغه‌مبه‌ران له‌سه‌ر ئوممه‌ته‌كانیان.
86- یه‌كه‌م ئوممه‌تن كه‌ به‌سه‌ر پردى سیراتدا ده‌په‌رِنه‌وه‌.
87- یه‌كه‌م ئوممه‌تن ده‌چنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌, كه‌ حه‌رامه‌ له‌سه‌ر خه‌ڵكى كه‌ تىَى بچێت.
88- به‌ ته‌نها ئه‌مان ده‌چنه‌ ژوورىَ له‌ ده‌رگاى راستى به‌هه‌شته‌وه‌.
89- ده‌بنه‌ فیدیه‌ بۆ غه‌یرى خۆیان له‌ ئوممه‌تان.
90- به‌ ناوچاوان و لۆق سپێتى دێن له‌به‌ر شوێنه‌وارى ده‌ست نوێژیان.
91- زۆربه‌ى ئه‌هلى به‌هه‌شتن.
92- خواى گه‌وره‌ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى رازى ده‌كات تیایاندا.
93- زیادكردنى پاداشت له‌گه‌ڵ كه‌مى چاكه‌یان.
94- هه‌موویان ده‌چنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌ جگه‌ له‌وانه‌یان كه‌ مل ناده‌ن ئه‌ویش به‌ سه‌رپێچى كردنى خواو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى به‌ پىَى ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ى كه‌ بوخارى ریوایه‌تى كردووه‌.
95- زۆر شه‌فاعه‌ت كردنى له‌ ئوممه‌ته‌كه‌یدا.
96- ئاوات خواستنى بىَ باوه‌ران به‌وه‌ى موسڵمان بوونایه‌.
97- له‌ دونیادا كۆتا ئوممه‌تن و له‌ رۆژى دوایىدا یه‌كه‌مین.
98- ژماره‌یه‌كى زۆریان بىَ لێپرسیسنه‌وه‌ ده‌چنه‌ به‌هه‌شت.
99- نیشانه‌یه‌كیان هه‌یه‌ كه‌ خواى گه‌وره‌ى پىَ ده‌ناسنه‌وه‌ كه‌ بریتىیه‌ له‌ (الساق).
100- له‌ ناو ئه‌ماندا سه‌ردارانى ئه‌هلى به‌هه‌شت هه‌ن.

 

 



وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين .

سه‌رچاوه‌/ كتێبى(تذكير المسلمين باتباع سيد المرسلين صلى الله عليه وسلم)

 دانه‌رى/ عبد الله بن جار الله

وه‌رگێرِانى/ حه‌مزه‌ به‌رزنجى

 سه‌رچاوه‌ / www.saaid.net

ئاماده‌کردنی حه‌مزه‌ به‌رزنجی